بەریتانیا ڕاهێنان لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەكات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا ڕاهێنان لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەكات

ژمارەیەک پەنابەر لە بەریتانیا- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بەریتانیا ڕاهێنان لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەكات، سەدان تیم ڕاهێنان دەكەن تا لەكاتی گواستنەوەیاندا لەنێو فڕۆكە ئەو پەنابەرانەی بڕیاری ناردنی بەزۆر بۆ ڕواندا دەیانگرێتەوە كێشە دروست نەكەن.


وێنە گەورەكە: بەریتانیا ترسی هەیە لەكاتی ناردنی پەنابەراندا بۆ ڕوواندا، پەنابەران هێرشبكەنە سەر تیمی فڕۆكەوانی و كۆنترۆڵی بكەن، ئێستا تیمێكی سەدان كەسی ڕادەهێنرێن بۆ ئەوەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەدا بزانن كە دەنێردرێنە ڕواندا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەمیدیاكانی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، ئەو ناوەندەی دروستكراوە دەیان فڕۆكەی تێدایە تیمەكان ڕاهێنان دەكەن لەسەر ئەوەی چۆن پەنابەرەكان ئەگەر بەرهەڵستییانكرد تیمەكان كۆنترۆڵیان بكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تیمێكی 800 كەسی لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لەو ناوەندە ڕاهێنان دەكەن و  خولی تایبەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ پەنابەران وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ