بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند ڕێکارێک ڕاگەیێنران

شەیری بکە لە:
بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند ڕێکارێک ڕاگەیێنران

وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، شەش ڕێکاری ڕاگەیێنران.


وێنە گەورەکە: لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا هەندێ پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم شەش ڕێکاری دەرکرد.


زانیاریی زیاتر: ڕێكارەكان بەم شێوەیەن:


1- پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگا و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.


2- پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.


3- پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان ڕەچاو بکرێت.


4-پێویستە لە خاڵە سنووری و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە نێو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.


5- وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


6- کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە  دەرەوە و نێو هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: