
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و بەشداری لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵانی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپی کەشوهەوا" تێکشکا و بەهۆیەوە سەرۆککۆمار و هەشت لە یاوەرانی گیانیان لەدەست دا.
بۆچی گرنگە: بڕیارە سبەی چوارشەممە، ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵانی لە تارانی پایتەخت بە ئامادەبوونی میوانان و شاندی بیانی بەڕێوە بچێت.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاند: "سبەی چوارشەممە، یاوەری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، بەمەبەستی پرسەو سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵەکانیان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەی مین گەنجێکی قەزای سیدەکان گیانی لەدەستدا
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە مانگی ئازار 40 کەس لە دەورووبەری تشرین کوژراون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەروازەکانی عێراق: لە دوو مانگدا داهاتمان زیاتر لە 400 مليار دينار بووە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردە شیعەکان بە ئاشکرا باس لە مەترسی دابەشکردنی عێراق دەکەن
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات