تووشبووەکانی ئەم دواییەی ئایدز لە عێراق لە سەنتەرەکانی جوانکاری تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
سەنتەرێکی جوانکاری لە شارێکی عێراق - وێنە: سۆشیال میدیا

سەنتەرێکی جوانکاری لە شارێکی عێراق - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، تووشبووەکانی ئەم دواییەی نەخۆشی ئایدز لە عێراق لە سەنتەرەکانی جوانکاری تۆمارکراون.

 


لێدوانی فەرمی: سەنا ئەزێرجاوی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات هەموو ئەو سەنتەرانەی جوانکاری کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە، دابخرێن، هەروەها کارمەندانی بواری جوانکاری دیاری بکرێن، لەبەر ئەوەی پزیشکی بوارەکانی جوانکاری دەموچاو و چەناگە پێویستیان بە دەرکردنی یاسایە لەو بوارەدا، لەکاتێکدا یاسا ڕێگە نادات پزیشکی ددان ئەو کارە بکات.

 

ژمارەکان وا دەڵێن؟

79 سەنتەری جوانکاری لە عێراق کارکردنیان پێدراوە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی نەتدروستیی عێراق زیاتر لە 2000 تووشبووی ئایدز تۆمار کراون، بەری ڕەسافەی بەغداش زۆرترین تووشبووی تێدا تۆمارکراوە.

شەیری بکە لە: