ئێران وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

ئاڵای ئێران

ئاڤا نیوز

 

بەر لە دەستپێکردنی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچکردوو، ئێران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دیاری دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی دەستووری ئێران لە ماوەی 50 ڕۆژدا  دەبێت هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت، ئێران مانگی داهاتووی بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسەیە دیاریکردووە.

 

لێدوانی فەرمی:  موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی بارەگای هەڵبژاردن لە ئێران گوتی: "ڕۆژی 28-06-2024 پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ماددەی 131 لە دەستووری ئێران لە کاتی بەتاڵبوونی کورسی سەرۆککۆمار، جێگری یەکەم کاروبارەکانی ڕادەپەڕێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان