ئەردۆغان بۆ ئێران: لەم کاتە سەختەدا لەگەڵتان دەوەستین

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان بۆ ئێران: لەم کاتە سەختەدا لەگەڵتان دەوەستین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز


سەرۆککۆماری تورکیا، پرسەنامە ئاراستەی ئێران دەکات، بەهۆی ڕوودای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران.

 

پەیامی هاوخەمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئێران دەکات و دەڵێت: وەک تورکیا لەم کاتە سەخت و خەمناکەدا لە تەنیشت ئێران دەوەستن، وەک چۆن پێشووتریش پشتیوانیان بوونە.

 

درێژەی پەیام: : نزا دەکەم خودای گەورە ڕەحم بە هاوکارە ئازیزەکەم و براکەم و سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی بکات کە بەداخەوە زانیمان بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی گیانی لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: