ئاڤا نیوز
دەستووری ئێران ڕێکارەکانی جێگرتنەوەی سەرۆککۆماری لە کاتی مردنی دەستنیشان کردووە، بەپێی دەستوور محەممەد موخبەر، یەکەم جێگری سەرۆککۆماری ئێران وەک جێنشینی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ون بوو و دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێكشکاوی دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و یاوەرەکانیشی گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ماددەی 131ـی دەستوور، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، دەبێتە سەرۆککۆماریی کاتیی ئێران و هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە ڕێبەری باڵا پەسەندی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دواتر پێویستە ئەنجوومەنێک لە سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دروست بکرێت تاوەکو ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سەرۆکی ئێران بەڕێوە بچێت و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت.
شوێنگرەوەکەی ڕەئیسی کێیە؟
- محەمەد موخبەر تەمەنی 68 ساڵە
- خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردن.
-لە ساڵی 2010 یەکێتیی ئەورووپا بە هۆی پێوەندی بە بەرنامەی مووشەکی ئێرانەوە ناوی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
- لە مانگی یەکی ساڵی 2021 لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە خرایە لیستی سزاکانەوە.
- لە مانگی ئابی 2021، ئیبراهیم ڕەئیسی، محەممەد موخبەر وەک جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری هەڵبژارد.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
22 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات