پەیوەندی بە دوو سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێرانەوە دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەیوەندی بە دوو سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێرانەوە دەکرێت

دیمەنێک لە کاتی گەڕانی تیمەکان بەدوای هێلیکۆپتەرەکە

ئاڤا نیوز

 

هێشتا چارەنووسی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران دیار نییە و بەرپرسێکی ئێران ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییان بە دوو سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکەوە کردووە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران ناچار دەبێت بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی ئێرانی بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئێرانی ڕاگەیاندووە: “سەرنشینێکی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار و ئەندامێکی تیمی فڕۆکەوانی پەیوەندییان پێوە کراوە”.


 
لە لایەکی دیکەوە: یاریدەدەری جێبەجێکاری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: “پەیوەندیمان بە دوو لە سەرنشینەکانی هەلیکۆپتەرەکەوە کردووە و دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە قورس نییە”.

شەیری بکە لە: