گوتەبێژی سەرۆککۆماری ئێران: نزاکردن تاکە ڕێگەیە

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی سەرۆککۆماری ئێران: نزاکردن تاکە ڕێگەیە

عەلی بەهادۆری، گوتەبێژی ئیبراهیم ڕەئیسی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

عەلی بەهادۆری، گوتەبێژی ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند باسی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کرد و گوتی "نزاکردن و سەبرگرتن تاکە ڕێگەیە".

 

 لێدوانی فەرمی: عەلی بەهادۆری، گوتەبێژی ئیبراهیم ڕەئیسی گوتی: "لە دۆخێکی ئاڵۆز و قورسداین، مافی خەڵکی ئێران و ڕاگەیاندنەکانە هەموو شتێک لەبارەی هێلیکۆپتەرەکەی خامنەییەوە بزانن".

لەبارەی شوێنی ڕووداوەکە و دۆخی سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی نوێمان دەست نەکەوتووە. عەلی بەهادۆری، گوتەبێژی ئیبراهیم ڕەئیسی وای گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی ئێرانی بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە: سەرنشینێکی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار و ئەندامێکی تیمی فڕۆکەوانی پەیوەندییان پێوە کرا. هاوکات، یاریدەدەری جێبەجێکاری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: پەیوەندیمان بە دوو لە سەرنشینەکانی هەلیکۆپتەرەکەوە کردووە و دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە قورس نییە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ناچار بوو بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.

شەیری بکە لە: