سەرۆککۆماری ئازەربایجان: هیوای سەلامەتی بۆ ڕەئیسی دەخوازین

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری ئازەربایجان: هیوای سەلامەتی بۆ ڕەئیسی دەخوازین

ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان

ئاڤا نیوز 

 

کاردانەوەکان لە بەرامبەر نەدۆزینەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ دوای دیدارێكی دۆستانە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، هەواڵی نیشتنەوەی ناچاریی هێلیکۆپتەری هەڵگری شاندی باڵای ئێرانی زۆر نیگەرانی کردین. دووعای ئێمە لە خودای گەورە سەلامەتیی ڕەئیسی و شاندە یاوەرەکەیەتی".

 

زانیاریی زیاتر: ئازەربایجان ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی "هەر جۆرە هاوکارییەک" بە ئێران نیشان داوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لە ڕووداوەکە، ڕەئیسی لەگەڵ ئیلهام ئەلیێڤ بەشداری لە کردنەوەی بەنداوێک کرد، کە بە هاوبەشی لە نێوان ئێران و ئازەربایجان دروست کراوە.

شەیری بکە لە: