بەرپرسێکی ئێرانی بۆ ڕۆیتەرز: زانیارییەکان لەبارەی سەرۆککۆمار نیگەرانکەرن

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئێرانی بۆ ڕۆیتەرز: زانیارییەکان لەبارەی سەرۆککۆمار نیگەرانکەرن

ڕەئیسی لە کاتی کردنەوەی بەنداوێک لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

 

بەرپرسێکی ئێرانی  بە ئاژانسی  هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە، دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە، ژیانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەترسیدایە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ناچار بوو بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: "بەهۆی تێکشکاندی هێلیکۆپتەرەکەوە گیانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەترسیدایە". ئەو هەروەها گوتوویەتی "ئێمە هێشتا بەهیواین، بەڵام ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، نیگەرانکەرن."

 

 

شەیری بکە لە: