ئەو ڕاگرەی دەستدرێژی کردە سەر خوێندكارە کچەکان سزادرا

شەیری بکە لە:
ئەو ڕاگرەی دەستدرێژی کردە سەر خوێندكارە کچەکان سزادرا

وێنەی ڕاگرەکە

ئاڤا نیوز


ئەو ڕاگرەی کۆلێژی کۆمپیوتەر لە زانکۆی بەسرە، کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر خوێندکارە کچەکانی کۆلێژەکەی بە 15 ساڵی زیندانیکردن سزادرا.


وێنە گەورەکە: عیماد شەعلان شاوی، ڕاگری كۆلێژی زانستەكانی كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیایە لە زانكۆی بەسرە، لە مانگی ئاداری ڕابردوو چەند گرتەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوتبوو دەستدرێژی دەکاتە سەر ژمارەیەک لە کچە قوتابییەکانی.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 19-5-2024، دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە بڕیاریدا بە سزادانی عیماد شەعلان، ڕاگری كۆلێژی زانستەكانی كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیا بە 15 ساڵی زیندانیکردن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 21 ئاداری ڕابردوو ناوبراو لە پۆستەکەی لادرا و دوای ڕۆژێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای بەسرەوە دەستگیرکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: