شاخەوان عەبدوڵا هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەجێ نەهێشتووە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵا هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەجێ نەهێشتووە

وێنەی شاخەوان عەبدوڵڵا لە هۆڵی پەرلەمان

ئاڤا نیوز 

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەجێ نەهێشتووە، ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

 

بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر سێ بەربژێر دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و ئامادەبوونی هەموو لایەنەکان گرنگە تا سەرۆکی نوێ بەزوویی دیاریبکرێت کە ماوەی شەش مانگە ئەو پرۆسەیە شکستی هێناوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەگەڵ دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمان، میدیا عێراقییەکان چەندین دەنگۆیان بڵاوکردەوە لەبارەی بەجێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان لەلایەن شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هۆڵی پەرلەمانی جێنەهێشتووە و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین.

 

ئەمەش بزانە: کێبرکێکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان هەر سێ بەربژێر سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی و  عامر عەبدولجەبارە.

شەیری بکە لە: