پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای کۆمیسیۆن هێنا

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای کۆمیسیۆن هێنا

کۆمسیۆنی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە ڕاپۆرت و گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ژمارە 31 ساڵی 2019 هێنا. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 18-5-2024 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 

بۆچی گرنگە؟ ڕۆژی سێشەممە 7ی تەمموز 2024، تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق بەسەر دەچێت، بەو جۆرەش کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات، بەو شێوەیەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکرێت، بڕیارە تەمەنی کارکردنی کۆمیسیۆن بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە. ئاماژە بەوەشدا، "هیچ لایەنێک تێبینی لەسەر نییە و دژی درێژکردنەوەی ماوەی کۆمیسیۆن نییە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ