کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد

بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە و کێبڕکێیەکی تووند لەنێوان دوو بەربژێردا هەیە.


وێنە گەورەکە: کێبڕکێیەکی توندی نێوان سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی، ئەندامانی پەرلەمانی پەلکێشی هۆڵی پەرلەمان کردوورە بۆ ئەوەی یەكێکیان شوێنی حەلبووسی بگرنەوە.


لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نێو هۆڵی دەنگدانەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەموو ئەندامان لە نێو هۆڵە گەورەکەن، ئامادەسازییەکان تەواوکراون چاوەڕێی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنین بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە."


ئەمەش بزانە: لایەنە سیاسییەکان دەنگەکانیان بەسەر هەردوو بەربژێردا دابەشبوون، هاوپەیمانی تەقەدووم بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاندووە، سێ لایەنە سوننەکەی دیکەش پشتیوانیی لە سالم عیساوی دەکەن، هاوکات زۆرینەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی عیساوی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: