سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق: هەر پەرلەمانتارێک کێشە دروست بکات ڕەوانەی لیژنەی ڕەوشت دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق: هەر پەرلەمانتارێک کێشە دروست بکات ڕەوانەی لیژنەی ڕەوشت دەکرێت

ساتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەر پەرلەمانتارێک کێشە و پشێوی لە کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دروست بکات، ڕەوانەی لیژنەی ڕەوشتی پەرلەمان دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا سالم عیساوی یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە کۆبوونەوەیەکی داخراودان.


لێدوانی فەرمی: جەواد غەزالی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە، هیچ نیازێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ڕێککەوتن هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتە.


لە لایەکی دیکەوە: پەرلەمانتار موعین کازمی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: دابەشبوون هەیە لەبارەی هەردوو بەربژێرەکە هەندێک لە فراکسیۆنەکان ئەندامەکانیان سەرپشک کردووە.


زانیاریی زیاتر: تیمی چاودێری لەناو پەرلەمان جێگیرکراون بۆ ئەوەی کە بابەتی کڕینی دەنگ ڕوونەدات، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەکەی ئەمرۆ تەنیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: