کۆریای باکوور دان بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانیدا دەنێت

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور دان بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانیدا دەنێت

تاقیکردنەوەی مووشەکەکە-وێنە:AFP

 ئاڤا نیوز


میدیای فەرمیی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە مووشەکێکی بالیستیی تاکتیکی تاقی کردووەتەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری ئەو وڵاتە، لە نزیکەوە چاودێریی تاقیکردنەوەکانی کردووە و بەڵێنی داوە پەرەی زیاتر بە توانا ئەتۆمییەکان بدات.


زانیاریی زیاتر: کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە مووشەکە بالیستییەکانی سیستەمێکی دۆزینەوەی سەربەخۆیان لەگەڵدایە، بە هۆیەوە توانایەکی زیاتریان لە وردەکاریی پێکانی ئامانجەکان پێ دەبەخشێت.


وێنە گەورەكە: ئەمریکا لە تاقیکردنەوەکانی کۆریای باکوور نیگەرانە و لەو باوەڕەدایە ئەو وڵاتە سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان مووشەک ڕەوانەی ڕووسیا دەکات تا دژی ئۆکراینا بەکاریان ببات. کۆریای باکوور و ڕووسیا ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: