بۆچی سەدر داوا دەكات ڕۆژی غەدیر بكرێتە پشوو؟

شەیری بکە لە:
بۆچی سەدر داوا دەكات ڕۆژی غەدیر بكرێتە پشوو؟

خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر-میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە داوا دەکات ڕۆژی غەدیر کە 18ی ئەم مانگەیە لە هەموو عێراقدا بکرێتە پشوو.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر ڕژانە سەر شەقامەکان و نوێژی هەینییان لەسەر شەقام کرد، مامۆستایی ئایینی داوایان لە عێراقییەکان کرد پشوودرێژ بن و ڕێز لە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بگیردرێت، سەدریش داوای کرد ڕۆژی غەدیر بکرێتە پشوو بۆ سەرجەم عێراق.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18ـی زیلحجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، لای شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 10ـی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەکو شوێنگرەوەی خۆی داناوە.


بۆچی گرنگە: لایەنگرانی سەدر هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر ئەم ڕۆژە نەکرێتە پشوو، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و وەک بێڕێزییەک سەیری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: