سنووری ئیسرائیل و لوبنان:وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، ناوچەیەکی ئیسڕائیلیان بۆردوومان کردووە. ئیسرائیلیش بە بۆردوومان وەڵامی دایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵا ڕایگەیاند:" ناوچەی (رحیب) مان بۆردومانكردووە و زیانەكان دیارنین.
لەلایەكی دیكەوە: سوپای ئیسرائیل ناوچەی كفر كیلەی لە باشووری لوبنان بە چڕی بۆردوومان كرد و زیانی گیانی و ماددی هەیە، میدیاكانی ئیسرائیل و لوبنان باس لەوە دەكەن دەنگی بەرز بیستراوە و زانیارییە سەرەتاییەكان دەڵێن، زیانی گیانی و ماددی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەیەكە سوپای ئیسرائیل بە سەختی ناوچەكانی باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات، حیزبوڵاش چەند ناوچەیەك لە ئیسرائیل بۆردوومان دەكات.
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، سنوورەکانی لوبنان و ئیسرائیل نائارامن و هەردوولا بۆردوومانی یەکتر دەکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دەست بەسەر کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق حەتمییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی لاریجانی: ئامادەین ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ترەمپ بکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵا لە سووریا دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەسەر پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە