کاروانێکی یارمەتیی مرۆیی لەڕێگەی بەندەرە کاتییەکەوە گەیشتە غەززە

شەیری بکە لە:
کاروانێکی یارمەتیی مرۆیی لەڕێگەی بەندەرە کاتییەکەوە گەیشتە غەززە

وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە سوودوەرگرتن لەو بەندەرە کاتییەی کە بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە درووستی کردووە و یەکەمین کاروانی مرۆییش گەیشتووەتە بەندەرەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەمڕۆ هەینی ئەو بارهەڵگرانەی یارمەتیی مرۆییان هەڵگرتبوو، دەستیان بە جووڵە بەرەو کەناراوەکان کرد، ئەویش لەڕێگەی ئەو بەندەرە کاتییەی کە بۆ غەززە دروست کراوە".

 

زانیاریی زیاتر: نزیکەی 500 تۆن یارمەتیی مرۆیی گەیێنراوەتە بەندەرەکە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی ئایندە بدرێتە دەست خەڵکی غەززە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیلەوە نزیکەی 2.4 ملیۆن دانیشتووی غەززە لە قەیرانێکی مرۆیی قووڵدان و سەرەڕای کێشەی کەمیی خۆراک و ئاوی خواردنەوە، کێشەی نەمانی دەرمان و سووتەمەنیش سەریهەڵداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان