هۆشداری لە بارەی نەخۆشی سوورێژە دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لە بارەی نەخۆشی سوورێژە دەدرێت

وێنەی کەسێكی توشبوو

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، نەخۆشی سوورێژە ڤایرۆسێکە زۆر ئاسان دەگوازرێتەوە و لە ئاستی جیهانیدا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ''نەخۆشی سوورێژە زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە، بەجۆرێک کەسی تووشبوو، نەخۆشییەکە لە 10 کەسی دەوروبەری بۆ 9 کەسییان دەگوازێتەوە ئەگەر نەکوترابن.

 

زانیاریی زیاتر:  نەخۆشی سوورێژە زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی پژمین یان کۆکەی کەسی توشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە. نیشانە سەرەتاییەکان بەزۆری 10-12 ڕۆژ دوای تووشبوون دەردەکەون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە: تایەکی بەرز، ئاوی لووت، سوربوونی چاو و پەڵەی سپی بچووک لە ناوەوەی دەم. دوای چەند ڕۆژێک پەڵەی سوور لەسەر دەموچاو و مل دروست دەبێت و وردە وردە بە بەشەکانی تری جەستەدا بڵاو دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ