33 ساڵە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەژێر شۆستەکانی حللە شاردراوەتەوە

شەیری بکە لە:
33 ساڵە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەژێر شۆستەکانی حللە شاردراوەتەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵ

ئاڤا نیوز

 

33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شەعبانییە تێدەپەڕێت، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە درێژە، ئێستا باس لە بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەژێر یەکێک لە شۆستەکانی شاری حلەی ناوەندی پارێزگای بابل دەکرێت.

 

چیرۆکە سەرەکییە: لە ناوەڕاستی ناوچەیەکی گرنگ لە ناوەندی پارێزگای بابل لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوون، دوای 33 ساڵ کەس پێشبینی بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نەدەکرد لە ژێر یەکێک لە شۆستەکانی چوار ڕیانی باب مەشهەد، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاپەڕینەکانی شەعبانییەی عێراق لە ساڵی 1991.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوو شایەتحاڵ و ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شارەکە، سەرەڕای ئەو سەختییەی ڕووبەڕوویان بووەوە، بەڵام پێداگربوون لەسەر ئاشکراکردنی ئەو نهێنییە.

 

هۆکارە زانراوەکان: ساڵی ڕابردوو، محەمەد غەزالی ڕۆژنامەنووس پەیوەندییەکی لە یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی پەیجی فەیسبووکەکەیەوە پێگەیشت، سەبارەت بە بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە دەگەڕێتەوە بۆ قوربانیانی “ڕاپەڕینی شەعبانیە” لە مانگی ئازاری 1991.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: