لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە ناوونیشانی "شەڕی غەززە" لە بەحرەین بەڕێو ەدەچێت

شەیری بکە لە:
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە ناوونیشانی "شەڕی غەززە" لە بەحرەین بەڕێو ەدەچێت

ساتی پێشوازیکردن لە شاندی وڵاتانی بەشداربوو. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بۆ یەکەمجار بەحرەین پێشوازی لە 33یەمین دانیشتنی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە ناوونیشانی "شەڕی غەززە" دەکات.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی لووتکەکە لە ناوچەکە، لە ژێر سێبەری شەڕی غەززەدایە کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە.

 

بابەتی ستراتیژی: لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بەرەوپێشچوونەکانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بەشداربووانی لووتکەکە لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی عەرەبی پێك هاتووە، سەرجەم وڵاتانی عەرەبی ئەندامی ئەنجوومەنەکەن.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو لووتکەیە لەو سەردەمەدا نەیتوانی بڕیاری ڕاستەوخۆ دژی ئیسرائیل بدات، وەک دەرکردنی باڵیۆزەکان یان بڕینی پێداویستیی نەوت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی توڕەیی گەورەی جەماوەرییە لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا بەرامبەر بە بەردەوامیی شەڕی خوێناوی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان