عێراق: 85 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی ڕژێمی پێشوو هەڵنەدراونەتەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕێکی بەکۆمەڵ

گۆڕێکی بەکۆمەڵ

ئاڤا نیوز 

 

تا ئێستا 85 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ڕژێمی پێشوو هەڵنەدراونەتەوە، کە نزیکەی 11 گۆڕی بەکۆمەڵیان لە باشووری عێراقن و تایبەتن بە ئەنفال و جینۆسایدکراوانی بارزانییەکان.

 

وێنە گەورەکە: لە عێراق، ڕۆژی 16-05-2024ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی 'گۆڕە بەکۆمەڵەکان' دیاری کراوە. بەشێک لەو گۆڕانەش تایبەتن بە ئەنفال و جینۆسایدکراوانی بارزانییەکان کە لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق کۆمەڵکوژ کران.

 

لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: بەگشتی 215 گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق هەن، تاوەکو ئێستا 130 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و 85 گۆڕیشیان هەڵنەدراونەتەوە. هاوکات ڕووفاتی حەوت هەزار و 367 قوربانیش دەرهێنراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: دانا ئەمین مەنسوور، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 9 بۆ 11 گۆڕی بەکۆمەڵ لەلایەن دەزگای شەهیدانی عێراقەوە لە سەماوە دەستنیشان کراون کە تایبەتن بە قوربانیانی پڕۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان، تاوەکو ئێستاش ڕووفاتی زیاتر لە دوو هەزار 500 قوربانی لە 20 پڕۆسەی جیاوازدا دەرهێنراون و گەڕێنراونەتەوە کوردستان".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ