شاخەوان عەبدوڵا: كێشەی جووتیارانی كورد چارەسەركراوە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵا: كێشەی جووتیارانی كورد چارەسەركراوە

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی جووتیارانی پەڵكانە و خێمەی عەرەبە هاوردەكانیان لە کەرکووک كرد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "كێشەی جووتیارەكان چارەسەر كراوە".


وێنە گەورەكە: لە سەرەتای پێگەیشتنی بەرهەمی جووتیارانی كورد لە سنوری پەڵكانە و دەوروبەری، عەرەبە هاوردەكان خێمەیان لە ناو زەوییەكان هەڵدا و ڕێگرییان كرد لە وەی جووتیارانی كورد بەرهەمەكانیان دروێنە بكەن.


لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی جووتیارانی پەلكانەمان كرد و سەردانی خێمەی عەرەبە هاوردەكانیشمان كرد، بەڵێنیان داوە خێمەكانیان هەڵبگرن و كێشەكە چارەسەر بووە و جووتیارانی كورد دەتوانن بەرهەمەكانیان  دروێنە بكەن.


زانیاریی زیاتر: ئەم لیژنەیەی ئەمڕۆ سەردانی خێمەكانی كردووە، تەنها پەیوەستە بە بەرهەمی جووتیارانی كورد و لیژنەیەكی دیكە دروست دەكرێت بۆ خانووەكان. شاخەوان عەبدوڵا وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: