پاشماوەی سووتاوی دووکانەکانی بازاڕی چەلێ لە دهۆک - وێنە: دیلمان میکائیل
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانیی دهۆک بە هاوکاری قایمقامیەتی شارەکە، چەندین ڕێنمایی بۆ پاراستنی بازاڕەکان دەردەکەن و پێویستە دووکاندارەکان لەماوەی مانگێکدا جێبەجێی بکەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 01-04-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری شاری دهۆک کەوتەوە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیانی بە 200 دووکان گەیاند.
لێدوانی فەرمی: عەمید حەسەن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی چەلێ، چەند ڕێنماییەکمان دەرکردووە بۆ پاراستنی بازاڕەکان.
زانیاریی زیاتر: ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک بۆ بازاڕەکان
1ـ هەر دووکانێک کەلوپەلەکانی بە پەڕۆ یاخود پەردە داپۆشیبێت، دەبێت بیگۆرێت.
2 ـ دەبێت کارەبای نێو بازاڕ بە شێوەیەکی دروست و ئەندازیاری ڕابکێشرێت و ببسترێت.
3 ـ نابێت دیکۆراتی دووکانەکان بە کەرەستەی نایلۆن و فلینە دروست بکرێن.
4ـ پێویستە هەموو شەوێک بەردەم هەموو دووکانەکان لە خاشاک پاک بکرێنەوە.
5ـ پێویستە سرکێتەکان لە بن کەلوپەلی دووکان نەبەسترێن بەڵکو لە شوێنێکی دیار و سەلامەت بن.
6ـ پێویستە سرکێتەکانی کارەبا لە شەواندا بکوژێنرێنەوە و هەموو دووکانێک پێداویستییەکانی ئاگرکوژاندنەوەی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 40 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە