سەرۆکوەزیران بارزانی داواکارییەکی هەڵەبجە تیڤی جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی داواکارییەکی هەڵەبجە تیڤی جێبەجێ دەکات

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی هەڵەبجە تیڤی داوایەکی بەرزکردەوە بۆ مەبەستی لێخۆشبوون لە وەرگرتنی ڕسووماتی کەناڵەكە، سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دا.


لێدوانی فەرمی: شنروێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری هەڵەبجە تیڤی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم بڕیارە لە ڕووی ماددییەوە پشتیوانییەکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، هەروەها لە ڕووی مەعنەویشەوە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیارێکی وا بۆ کەناڵەکەمان دەربچێت، ئەمە دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە مانگی نۆی ساڵی 2023 داواکە لە لایەن هەڵەبجە تیڤی بەرز کراوەتەوە و لە مانگی چواری ئەمساڵ داواکارییەکەیان قبوڵ کراوە، ئەو ڕسووماتەی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرچووە نزیکەی 10 تا 20 ملیۆن دینارە.


باکگراوند: بڕیاری لێخۆشبوون لە ڕسووماتی کەناڵی هەڵەبجە، لە ژێر ڕۆشنایی بڕگەی حەوتی بڕیاری ژمارە دووی ساڵی 2006ی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان دەرکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: