دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەهۆی سووتانی دووکانەکانیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ بانکی جیهان گفتوگۆ کراوە بۆ پێدانی قەرز بەو دووکاندارانەی لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: لە 05-05-2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە 227 دووکان و 5 کۆگا سووتان.
لێدوانی فەرمی: ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: لەگەڵ بانکی جیهان گفتوگۆ کراوە، بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتووەوە هەر دووکاندارێک زەرەرمەند بووە، دەتوانێت سەردانی بەشی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بکات، نووسراوی پاڵپشتیان بۆ بانکی جیهان بۆ دەکەین، تاوەکو قەرزەکەیان پێبدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕی قەرزەکە بەپێی داواکاری دووکاندارەکانە، چەند قەرزیان بوێت پێیان دەدرێت، ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکە 24 بۆ 36 مانگە، سووی ناچێتە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە