دووپشكەكەی ئەوروپا لە سلێمانی دەستگیركرا

شەیری بکە لە:
دووپشكەكەی ئەوروپا لە سلێمانی دەستگیركرا

وێنەیەکی بەرزان کە میدیای بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە

ئاڤا نیوز


قاچاخچییەکی کورد کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی هەزاران کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا و پۆلیسی ئینتەرپووڵ بەدوایدا دەگەڕا، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا.


وێنە گەورە: بەرزان مەجید ناسراو بە "دووپشک"، یەکێکە لە قاچاخچییەکان لە سنووری کەناڵی ئینگلیز کۆچبەرەکانی بە بەلەمی بچووک دەگواستەوە بۆ ناو بەریتانیا، پۆلیسی ئینتەرپووڵ بە یەکێک لە داواکراوە مەترسیدارەکان ناوی بردووە و بەدوایدا دەگەڕا، ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کرد.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە ئاڤانیوزی گوت: ”بەیانیی ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەرزان مەجید ناسراو بە (دووپشک)ـیان دەستگیر کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونێکی کەناڵی بی بی سی، دووپشک لە یەکێک لە مۆڵەکانی عێراق بینراوە و گفتوگۆی کردووە، ساڵی 2018، 70 کۆچبەری ئەو قاچاخچییە لە کەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان کچێکی تەمەن حەوت ساڵ بوو.


زانیاریی زیاتر: بەرزان بۆ گەیاندنی هەر کۆچبەرێک بۆ بەریتانیا شەش هەزار پاوەندی وەرگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ