سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئاڤا لەبارەی مووچە: ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی بەغداین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕایدەگەیێنێت، چاوەڕێین بەغدا مووچەی مانگی چوار بنێرێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە جێبەجێی کردووە. 

 

وێنە گەورەكە: سەرۆكوەزیران بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە گوتی، ئه‌و ئەركەی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه بووە، هه‌مووی جێبه‌جێ كردووه‌ و چاوه‌ڕێین به‌غدا مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له‌ كاتێكی زوودا بنێرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "هەر ئەركێك لەسەر شانی ئێمەیە وەك هەرێمی كوردستان جێبەجێمان كردووە و چاوەڕوانین بەغدا مووچەی مانگی چوار و پێنج  لە كاتێكی زوودا ڕەوانە بكات، هه‌رچی داواكاری حكومه‌تی عێراق هه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروست نه‌بێت، جێبه‌جێمان كردووه".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ