بایدن: ئەگەر حەماس بارمەتەکان ئازاد بکات دەکرێت ئاگربەست دەست پێ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 ئایار
جۆ بایدن: سەرۆکی ئەمریکا:AFP
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستی غەززە بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لای حەماس دەبەستێتەوە.
وێنە گەورەکە: بایدن، هەوڵ دەدات خۆی لە پرسی لایەنگری بۆ ئاگربەستی غەززە بەدوور بگرێت، لە میانی چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەدا کە لە ماڵی کارگێڕێکی پێشووی مایکرۆسۆفت بەڕێوە چوو، بایدن گوتی "ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد بکات، سبەی ئاگربەست ڕوودەدات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی بایدن، ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بابەتەکە پەیوەندی بە حەماسەوە هەیە، ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد بکات "دەتوانین سبەی کۆتایی بەو بابەتە بهێنین و ئاگربەست دەست پێ بکات".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەفتەی ڕابردوو، حەماس پێشنیازی ئاگربەستی قبووڵ کرد، ئیسرائیل تا ئێستا وەڵامی پێشنیازەکەی نەداوەتەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشی سەر ڕەفەح دەکات.
باکگراوند: حەوت مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 34 هەزار کەس گیانییان لەدەست داوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دیارترین كەسایەتییەكان كە لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس بەشدارن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان لە کوردستانە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە و خزمانی گوندی ڕایات کەیفێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆپخانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لە تورکیا دۆزرایەوە