سەرۆککۆماری عێراق: هاوکار دەبم لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق: هاوکار دەبم لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق. وێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سه‌رۆكکۆمارى عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه‌ تاوتوێ کران، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا كرايه‌وه‌.

 

زانیاری زیاتر: سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگيى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگيرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: