وەزارەتی تەندروستی بۆ هاونیشتمانیان: بەھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان مەکەن
- ژینگە
- 11 ئایار

دیمەنی چەند نەورەسێک لە دەریاچەی دوکان کە مرداربوونەتەوە. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان نەکەن هەتا ئەو کاتەی لە جۆری ئەو نەخۆشییە دڵنیا دەبنەوە کە تووشی نەورەسەکان بووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەشێکی زۆر نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مرداربوونەوە و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە ئەو نەورەسانە مردار بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە، بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان نەکەن، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی خۆیان و کۆمەڵگە.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی تەندروستی هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی نەخستووەتەڕوو، بەڵام داوا دەکات جگە لە تیمە پسپۆڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھیچ کەسێک سەردانی نەورەسەکان نەکات تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكە و پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكان لەمەترسی مین پاكدەكرێنەوە
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەکات