ئاگری کۆگاکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

شەیری بکە لە:
ئاگری کۆگاکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

بەرگریی شارستانی هەولێر لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 


تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگری کۆگاکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆگاکەش دەڵێت، گومان دەکەن ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە کەوتبێتەوە. 


لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر ئەحمەد، بەرێوەبەری کارگێری کۆگای بەیبی لاند بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "گومان دەکەین ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ڕوویدابێت و زیانەکانیشمان زۆرە چونکە کۆگاکە بە بەهای 50 دەفتەر دۆلار کاڵای تێدا بووە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی کاتژمێرێکدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان بە خێرایی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی خێرایی ئاگرەکەوە سەرجەم کۆگاکە سووتاوە کە کۆگای کەلوپەلی منداڵانە و دەکەوێتە سەر جووتسایدی کۆنی بەحرکە لە نزیک زانکۆی بەیان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: