كۆگایەكی جلوبەرگی منداڵان لە هەولێر سووتا

شەیری بکە لە:
كۆگایەكی جلوبەرگی منداڵان لە هەولێر سووتا

دیمەنی ئاگرەكە- بەرگریی شارستانیی هەولێر

ئاڤا نیوز


کەمێک لەمەوبەر کۆگایەکی جلوبەرگی منداڵان لە جووتسایدی بەحرکە لە هەولێر سووتا، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.


زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شوێنی ڕووداوەکەوە گوتی: ئاگرەکە لە جووتسایدی کۆنی بەحرکە نزیک زانکۆی بەیان (گەڕەکی نووسەران) کەوتووەتەوە و کۆگایەکی جلوبەرگی منداڵان سووتاوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشت تیمی بەرگریی شارستانی بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و  ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

 

کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانی گیانی نەبووە، تیمەکانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکانیش تا ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکە ماونەتەوە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ