هاوپەیمانيی وەتەن: تا سێشەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانيی وەتەن: تا سێشەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانی عێراق. وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی هاوپەیمانيی وەتەن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان.


لێدوانی فەرمی: یاسر ئەسکەندەر وەتوت، سەرۆکی هاوپەیمانيی وەتەن ڕایگەیاند: کێبڕکێکە لەنیوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوییە، هیچ کۆدەنگییەکیش لەسەر بەربژێرێكی دیاریكراو نییە.


لە لایەكی دیكەوە: عەلی لامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەڕێژەی 90٪ ڕێککەوتنەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بووەتەوە و کۆبوونەوەکە بەم نزیکانە دەکرێت.


وێنە گەورەكە: نزیکەی شەش مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بێ سەرۆکە، تاوەکو ئێستا چەندین دانیشتن کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سوننەکان و ناڕەزایەتیی لایەنە شیعەکان نەتوانراوە سەرۆکێک هەڵبژێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: