بڕی 90ملیار دینار گەندەڵی لە دەستەبەری كۆمەڵایەتیی عێراق ئاشكرادەكرێت

شەیری بکە لە:
بڕی 90ملیار دینار گەندەڵی لە دەستەبەری كۆمەڵایەتیی عێراق ئاشكرادەكرێت

خۆپیشاندانی چەند خاوەنپێداویستییەكی تایبەت لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا،  بڕی 90ملیار دینار گەندەڵی لە سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق کراوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2015 سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق دامەزێنرا بۆ هاوکاریکردنی نەخۆش و خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان کە مانگانە بڕە پارەیەکیان بۆ دابین دەكرێ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت" بەشی زۆر لەوانەی ئەم مووچەیە وەردەگرن مەرجەکان نایانگرێتەوە".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سیهامە عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەری سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: تەنیا لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڕی پێنج  ملیار دینار گەڕێنراونەتەوە ئەوەش دوای لابردنی ئەو ناوانەی مەرجی پێوستییان تێدا نەبووە، لە ماوەی نۆ ساڵیشدا 90 ملیار دینار گەندەڵی ئاشکرا کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سندووقەکە سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕیی نییە و بەم هۆیەشەوە پڕۆژەکانی سندووقەکە ڕاگیراوە، ئێستا بەڕێوەبەری سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی داوا دەکات "یاساکەی هەموار بکرێتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: