دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: چیتر نابێت زوڵم لە جووتیارانی كورد بكرێت

شەیری بکە لە:
دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: چیتر نابێت زوڵم لە جووتیارانی كورد بكرێت

دیمەنێكی عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک كە ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندی شەناغە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دەستەی گشتیه ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عەرەبی هاوردە لە پەلکانە خێمەیان هەڵداوە و سوپاش ڕێگەی بە دروێنە نەداوە و ستەم لە جووتیارانی کورد دەکرێت.


وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک عەرەبی هاوردە لە ناوچەکانی پەلکانە و دەوروبەری خێمەیان هەڵداوە و ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکەن لەوەی گەنمەکانیان دروێنە بکەن، سوپای عێراقیش ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ماوی دوو ڕۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەوا و دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتییانەو پێکەوەژیان هاتوونەتە گوندی پەلکانەو خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات تا بەری ڕەنج و ماندووبوونی شەش مانگی ڕابردوویان بدوورنەوە".


زانیاریی زیاتر: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت تا چیتر زوڵم و ستەم لە جووتیارانی کورد نەکرێت لە گوندی پەلکانەو تەواوی ناوچەی سەرگەڕان".

شەیری بکە لە: