زەردەواڵە بە 12 سەربازی ئیسرائیلییەوە دەدات

شەیری بکە لە:
زەردەواڵە بە 12 سەربازی ئیسرائیلییەوە دەدات

ژمارەیەك سەربازی سوپای ئیسرائیل لە غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


12 سەربازی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، زەردەواڵە پێوەی داون.


چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل تووشی ڕووداوێکی لەناکاو بوون، بەڵام ئەمجارە بەهۆی چەکدارانی حەماس نەبوو، بەڵکو پۆلێک زەردەواڵە هێرشیان کردووەتە سەر تیمەکەیان و بەهۆیەوە 12 سەرباز برینداربوون، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.


لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سووپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: دۆخی تەندروستیی سەربازەکان زۆر باشە و پشکنینیان بۆ کراوە و  تەنها سەربازێک تەندروستی ناجێگیرە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەردەواڵەکان ژەهراوی وکوشندەن. هەر کەسێکیش ئەو جۆرە زەردەواڵانە یا ژەنگەسوورە و مار پێوەی بدات، دەبێت دەرزی کۆزاز بەکار هێنێت.


وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 170 کەس کوژران و 250 ئیسرائیلی بە بارمتە گرت، بۆیە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر غەززە و زیاتر لە 34 هەزار کەس لەو شارە کوژراون، لە سەرەتای هێرشەکەشەوە نزیکەی 600 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ