لەندەن داواکارییەکی لە ئەندامانی ناتۆ هەیە

شەیری بکە لە:
ئاڵای ئەندامانی ناتۆ

ئاڵای ئەندامانی ناتۆ

ئاڤا نیوز


دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوا لە وڵاتانی ناتۆ دەکات 2.5%ـی بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی بۆ خەرجییە سەربازییەکان تەرخان بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت "ئێمە لە شەڕی ئیرادەداین، ئێمە و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری جیهان، دەبێت خۆمان بۆ نەیارەکانمان بسەلمێنین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانی لووتکەی داهاتووی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا لە واشنتن بەڕێوەبچێت، "دەبێت هەموو هاوپەیمانان ئەو بەڵێنەی کە لە ساڵی 2014 دابوویان بە (خەرجکردنی 2%بەرهەمی ناوخۆییان بۆ بەرگری) جێبەجێ بکەن.

 

باکگراوند: مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانی شانشینی یەکگرتووی لە 2.3% بۆ 2.5% تاوەکو ساڵی 2030 ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ