سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی سوپای پاسداران: بۆ سەقامگیریی ناوچەکە پێویستە هەماهەنگ بین

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی سوپای پاسداران: بۆ سەقامگیریی ناوچەکە پێویستە هەماهەنگ بین

کۆبوونەوەی جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى و نێچیرڤان بارزانی

ئاڤا نیوز 

 

له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانییەکەی بۆ تاران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسداران، هەردوولا جەختیان لە گرنگيى هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گرنگی باس لە كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌ کرا، ئەوەش خرایەڕوو کە پێویستە له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان ته‌شه‌نه‌ بكه‌ن.

شەیری بکە لە: