دادگەی فیدراڵی کارەکانی کۆمیسیۆن ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
کۆپیێکی سکاڵاکە

کۆپیێکی سکاڵاکە

ئاڤا نیوز 

 

 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵایەک بڕیاری دا جێبەجێکردنی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت، تاوەکو ئەو کاتەی دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە".

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕۆژی دووشەممە 06-05-2024 له‌ ڕێگەی ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ره‌ییەوە‌ دوو سکاڵای دژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆمار كرد، ناوەڕۆکی سکاڵایەکان بەمشێوەیەن: 

 

سکاڵای یەکەم: سەرۆکوەزیران بارزانی سکاڵای یەکەمی دژی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە و داوای له‌ دادگه‌ی فیدراڵی کردووە فه‌رمانێكی سالاری (ئه‌مری وه‌لایی) ده‌ربكات بۆ ڕاگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی کارەکانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. 

 

سکاڵای دووەم: دادگه‌ی باڵای فیدراڵی دوای 15 ڕۆژ لە دەرکردنی ئەمری وەلایی بۆ ڕاگرتنی كاره‌كانی كۆمیسیۆن، کار لەسەر هەڵوەشاندنەوە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی کورسیی بازنەکان و گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 21-02- 2024 دادگە فیدراڵی بڕیاری دا 11 كورسی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام لە بڕیارەکە باس لە کورسیی "كۆتا"ـی پیكهاته‌كان نەکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ