15  بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
15  بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری عێراق - گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە چوار پارێزگای عێراق 15 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، کە چەک و ماددەیان لەگەڵدا بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، هێزەکانیان توانیویانە 15 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکانی دیوانییە، بەغدا، موسەننا و نەینەوا  دەستگیر بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: دەستگیرکردنەکە لەڕێگەی بەدواداچوونی وردی مەیدانییەوە بووە و بە دەستبەسەر بڕێکی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی بەکارهێنان و چەکی سوکدا گیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عێراق ، دەستبەسەر زیاتر لە 12 تۆن ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکاندا گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: