سەیرترین هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ لەکاتی نووستندا

شەیری بکە لە:
سەیرترین هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ لەکاتی نووستندا

ئاڤا دیجیتاڵ


کەسانێک هەن بەبێ ئەوەی ئاگاداربن، لەکاتی نووستندا قسە و ڕەفتاری سەیر ئەنجام دەدەن،  لەوانەیە بەلای تۆوە شتێکی نامۆ بێت.


چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەکی نوێ دەیان جۆری جیاوازی رەفتاری سەیری لەکاتی نووستن کۆکردووەتەوە وەک "قسەکردن، ڕۆیشتن، جووڵاندنی دەست، پێکەنین یان گریان و جووڵەی شەڕانگێزی وەک لێدان".


توێژەران دەڵێن، نائاساییترین چالاکیی لەکاتی نووستندا بریتین لە "خواردن، سێکسکردن و تەنانەت لێخوڕینی ئۆتۆمبێل"، توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سمێلویس لە بوداپێستی هەنگاریا سەرپەرشتی کراوە و لە گۆڤارێکی زانستی بڵاوکراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: ڤیڤیان کۆرێیا، نووسەر لەمبارەیەوە دەڵێت: دانیشتن و هەستان و ڕۆیشتن لە كاتی نووستن، پێی دەگوترێت تێکچوونی خەو، زیاتر لە قۆناغی خەوی قووڵدا ڕوودەدات.


لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتی خەودا جیاوازە لە لێخوڕین کاتێک بەئاگای، چونکە بەجۆرێکە تیایدا تاکەکان لە جێگاکەیان هەڵدەستن و دەچنە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و دایدەگیرسێنن، ئەمەش هەمووی لەکاتێکدا ڕوودەدەن هێشتا خەوتوون و وادەزانن بەئاگان و ڕۆژێک یا شەوێکی ئاساییە، کە لەوانەیە لە ئاکامدا کارەساتی لێ بکەوێتەوە.


ژمارەکان وادەڵێن: دوای بەدەستهێنانی 758 ئەنجامی سەرەتایی، 224 ڤیدیۆی ئەو کەسانەیان هەڵبژارد کە بەشداری چالاکییەکانی نووستنیان کردبوو، 68 منداڵ، 40 کەسی بەساڵاچوو و 116 گەنجی پێگەیشتووی گرتەوە، بەگشتی سێ ڕەفتاری سەرەکی دووبارە دەبووەوە کە بریتیبوون لە "قسەکرد لە كاتی نووستندا، ڕەفتارە سۆزدارییەکانی وەک گریان، پێکەنین و ڕۆیشتن بەدەم نووستنەوە یان جووڵەی دەستی هەڕەمەکی".


لە توێژینەوەکەدا ئەوەش باسکراوە، شیکاری ئەو کەسانەی لە ڤیدیۆکاندا بوون دەریخستووە کە کەسانی بە تەمەن ئەگەری نووستنیان زۆر کەمترە لە چاو گەورەکان و منداڵان، بەڵام ئەوانەی نێری بەساڵاچوو بوون لە 40% زیاتر لە گەورەکان و منداڵان ئەگەری ئەنجامدانی جووڵەی شەڕانگێزانەیان لە سەر جێگادا هەبووە.


بە پشتبەستن بەو توێژینەوەیە دەردەکەوێت، ڕەفتارە مەترسیدارەکانی وەک دەرچوون لە ماڵ یان لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتی نووستندا، لەنێو بە تەمەنەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمتر بووە، لەلایەکی دیکەوە گەنجەکان لە کاتی نووستندا زیاتر لە منداڵان و بەساڵاچووان ڕستەی تەواویان دەگوت، ئەمەش لەوانەیە پەیوەندی بە چالاکیی مێشکیانەوە هەبێت.


لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە هۆکاری وردی قسەکردن لە نووستندا ڕوون نییە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی فشاری دەروونی یان بارودۆخی تەندروستی دەروونییەوە بێت، تێکچوونی نووستن لە تەمەنی گەورەییدا کەمترە لە 3% بۆ 4%، تەنانەت لە تەمەنی پیریدا دەگمەنترە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان