ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتيی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ڕەئیسی
- هەواڵ
- 6 ئایار
ئیبراهیم ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆبووه‌وه،"هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی په‌یوه‌ندیی دێرین و مێژووییی نێوان کۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی کوردستانیان کرد".
زانیاریی زیاتر: "ڕه‌ئیسی سوپاس و پێزانینی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاریکارییه‌ی پێشکه‌ش به زیاره‌تکارانی ئێرانی بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌کان له باشووری عێراق ده‌کات له کاتی تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمی کوردستاندا، لای خۆیه‌وە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی ئێرانی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا داکۆکی‌یان له پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی هاوبه‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که".
وێنە گەورەکە: دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
41 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول