زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگری بازاڕی قەیسەریی هەولێر

شەیری بکە لە:
زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگری بازاڕی قەیسەریی هەولێر

دیمەنی ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و نزیکەی 370 دووکان سووتان.


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:00ـی شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڕووداوەکە و هۆکار و زیانەکانی پێکهێنراوە و ئەمڕۆ دەست بە کارەکانی دەکات و ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 370 دووکان سووتاون کە زۆربەیان قووماشفرۆش بوون و تاوەکو ئێستاش خەمڵاندنی زیانە ماددییەکان نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ