وەزیری تەندروستی: تیمەکانمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەن

شەیری بکە لە:
وەزیری تەندروستی: تیمەکانمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەن

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساتی ڕووداوەکەی بازاڕی قەیسەرییەوە تیمە تەندروستییەکان لە ئامادە باشیدان و بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەن بۆ ئەوەی چارەسەری برینداربووان بکەن".

 

لێدوانی تایبەت: سەرۆکی یەکێک لە تیمەکانی تەندرووستی تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بریندارەکانمان هەر لە نزیک بازاڕەکە چارە کردووە و تەنیا سێ هاونیشتمانیمان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە کە ئەوانیش دۆخیان جێگیرە.

زانیاری زیاتر: پارێزگاری هەولێر گوتی: "چەند خوولەک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی لە نێو دووکانە ئاگرگرتووەکان هاتە دەرەوە و گوتی "ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە" و لە ماوەیەکی نزیکدا جەردی هەموو خەسارەکان دەکەین و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە ڕادەگەیەنین.

 

باکگراوەند: ئەمڕۆ کاتژمير نۆی شەو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند تا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و چەندین دووکانی قووماشفرۆشان سووتان.

شەیری بکە لە: