هیومان ڕایتس وۆچ لەسەر دۆخی ژنان لە عێراق ڕاپۆرتێک بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
هیومان ڕایتس وۆچ لەسەر دۆخی ژنان لە عێراق ڕاپۆرتێک بڵاودەكاتەوە

ناڕەزایەتی دەربڕینی ژمارەیەک لە ژنانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ژنانی عێراق لە چەندین ئاستدا بەدەست پێشێلکاریی زۆری مافەکانیانەوە دەناڵێنن ، ئەم پێشێلکارییانە درێژبوونەتەوە بۆ سەر ئاستی کار و ژیانی کۆمەڵایەتیش.


وێنە گەورەكە: لە عێراق ترس لە پەراوێزخستنی سیاسی دیارترین ترسی ژنانی عێراقە، ئەمەش دوای دابەزینی وردە وردەی بەشداریکردنیان لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ساڵی 2003ەوە، هەرچەندە لە دەستووری عێراقدا لە %25ی پۆستە وزارییەکان و کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ژنان دیاری کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەم حکومەتی ڕاگوزەری عێراق کە لە ساڵی 2004 پێکهێنرا و بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو، بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی شەش وەزیری ژنی تێدابوو، بەڵام ئێستا لە حكومەتەكەی سوودانیدا  تەنیا سێ وەزیری ژن هەن، بەجۆرێک ئێستا ڕێژەی وەزیرە ژنەكان لە حکومەتدا لە %13 یە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ بۆساڵی 2024، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان لە عێراق بە شێوەیەکی بەردەوام زیادی کردووە، توێژینەوەکانی ڕێکخراوەکە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هاوسەرگیریی تۆمارنەکراو لە ڕاستیدا کەلێنێک بووە بۆ هاوسەرگیری منداڵان.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: