حەماس مەرجی نوێی بۆ ئاگربەست هەیە

شەیری بکە لە:
حەماس مەرجی نوێی بۆ ئاگربەست هەیە

ماڵێک لە غەززە دوای بۆردوومانكردنی- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


حكومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆدان بۆ ئاگربەست، حەماس مەرجی نوێی هەیە و ئەمریكا و ئەورپاش فشاریان لێدەكەن ئاگربەست ڕابگەیێنن.


وێنە گەورەكە: مەرجی سەرەكی ئیسڕائیل بۆ ڕێككەوتن و ئاگربەست ئازادكردنی دیلە جووەكانە و حەماسیش ژمارەیەك مەرجی نوێی هەیە.


لێدوانی فەرمی:سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند: ڕێککەوتنەکە دەبێت گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئاوەدانکردنەوە و کۆتاییهێنان بە گەمارۆدان لەخۆبگرێت.


بۆچونی لایەنی بەرەمبەر: حكومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هیچ مەرجێكی پێشوەختە جێبەجێ ناكەین ئەگەر دیلە جووەكان ئازاد نەكرێن.


كاریگەری و لێكەوتەكان: ئەگەر شەڕ و پێكدادانەكان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بوەستێت، كاریگەری گەورەی لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: