حەماس بە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازییە

شەیری بکە لە:
حەماس بە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازییە

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی حەماس ئاشكرای كردووە، حەماس بە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئازدکردنی بارمتەکان ڕازییە.


وێنە گەورەکە: شەڕ لە غەززە بەردەوامە، بەڵام ئەمڕۆ شاندێکی حەماس گەیشتە قاهیرە و لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر پرسی ئاگربەست لە غەززە کۆبوونەوە.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی حەماسەوە ئاشكرای كرد " حەماس ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان، لەگەڵ گەرەنتییەکی ئەمریکی کە ئیسرائیل دوای 124 ڕۆژ بەتەواوی لە غەززە دەکشێتەوە، لەگەڵ تەواوبوونی سێ قۆناغی رێککەوتنەکە".


زانیاریی زیاتر: ڕێگە بە گواستنەوەی پێداویستییە مرۆییەکان دەدرێت، بەڵام ئەو کەلووپەلانەی کە دەتوانرێت بۆ مەبەستی شەڕکردن وەک سووتەمەنی بەکاربهێنرێت، هێشتا لە ژێر گفتوگۆدایە، سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیندانییە فەڵەستینییانەی کە بۆ هەر بارمتەیەکی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن سازش کراوە". سەرچاوەكەی حەماس وای گوتووە.


بابەتە ستراتیژییەکە: ئەم ڕێککەوتنە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکان بۆ باکووری غەززە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: